zagros news agency

پەیامێکی پیرۆزبایی لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان_رادیۆی هەڵەبجە

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی دەنگی کوردستان_رادیۆی هەڵەبجە

بە بۆنەی (١٨) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەنگی کوردستان_رادیۆی هەڵەبجە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی رادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن و لەو دەڤەرە ئازیزەدا زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان بن.
دەنگی کوردستان_رادیۆی هەڵەبجە, لەو ماوەی تەمەنی کارکردنیدا توانیویەتی ڕۆڵی شیاوی خۆی ببینێ و لە خزمەت پەیامەکەی و خواست و ویستی هاووڵاتییان و, پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان دابێت.
لەو دەرفەتەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ زیاتر پێشکەوتنی دەنگی کوردستان_رادیۆی هەڵەبجە دووپات دەکەینەوە.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و هەر بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢١ی ئاداری ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوەیەک بۆ زاگرۆس: بەغدا کردنەوەی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسیی چوار دەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە

سەڵاح

ئومێد خۆشناو: لە هەولێر هیچ کێشەیەک لە هەڵبژاردنی تایبەتدا رووی نەداوە

دڵشاد

تاران سەرکۆنەی لێدوانەکانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل دەکات

سەڵاح