بهپێی ئامارێك دهست زاگرۆس كهوتووه حكوومهت لهبواری چاكسازی ژینگهو پاك راگرتنی كوردستان له رووبهرووبونهوهی مهترسی ژینگهیی ههنگاوی گرنگی ناوه.
له بواری ژینگهیی كاری زۆر كراوه بۆ پاكڕاگرتنی ژینگهی كوردستان و كهمکردنهوهی گازه ژههراوییهكان، دوای گەیشتنی پرۆژەی ڕووناكی (كارەبای 24 كاتژمێری) بە زیاتر لە دوو ملیۆن كەس، ئێستا لە هەموو هەرێمی كوردستان دوو هەزار و 107 مۆلیدە كوژێندراونەتەوە كە لە ڕووی دوانەئۆكسیدی كاربۆنەوە، هاوتای 364 هەزار و 511 ئۆتۆمبێلە. پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە، تا كۆتایی ساڵی 2026، زياتر لە حهوت هەزار مۆلیدە بكوژێندرێنەوە و ژینگەی هەرێمی كوردستان گۆڕانكارییەكی بەرچاو بە خۆیەوە دەبینێت. ئهمه جگه لهوهی بەهۆی سەرپێچیی ژینگەیی، لە پاڵاوگەکان 43 کەس دەستگیر کراون و 85 پاڵاوگە داخراون، ڕێوشوێنە توندەکانی پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان بەردەوامە.
لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەنگاوی گەورەی ژینگەیی بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی نراوە، زیاتر لە 14 هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەیی بە پرۆژەکان دراوە، کە ناچار کراون زیاتر 25%ـی پرۆژەکانیان سەوزایی بێت.
ژینگە سێكتەرێكی زۆر گرنگ بووە بەلای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، بەجۆرێک، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، کۆمەڵێک بڕیار و رێنمایی گرنگی بۆ پاراستنی ژینگە دەرکردووە.
هەروەها لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێژەی سەوزایی بۆ 20% زیاد کراوە، ئەمەش لە ڕێی هەڵمەتی چاندنی نەمام و ناچارکردنی پرۆژەکان بە دانان و زیادکردنی رێژەی سەوزایی بۆ زیاتر لە 25%. زیاتر لە 14 هەزار و 390 مۆڵەتی ژینگەییش بە پرۆژەکان دراون.
ھەڵمەتی سەوزکردنی ھەولێر بەردەوامە، تا ئێستا زیاتر لە 200 دۆنم زەوی بە مەبەستی سەوزکردن کاری لەسەر دەکرێت.
لەهەمان کاتدا لەسەر ڕووبەری 12 هەزار دۆنم زەوی کارکردن لەسەر پشتێنەی سەوزی شاری هەولێر دەستی پێکردووە. هەروەها لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوو 858 دۆنم زەوی، بۆ پرۆژەی لەبری سەوزکردن بەکار هێنراون.

