zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی کارەبای  25 قوتابخانەی دیکە لەکوردستان دەکاتە وزەی خۆر

 

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رایگەیاند، بە ھاوكاری دەزگای خێرخوازی بارزانی سیستەمی وزەی خۆر بۆ 25 قوتابخانەی دیكە لە ھەرێمی كوردستان دابین دەكەن، دەشڵێت، بەم ژمارەیە كۆی ئەو قوتابخانانەی لە ھەرێمی كوردستان سیستەمی وزەی خۆر بەكاردەھێنن دەگاتە 120 قوتابخانە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: پار، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، کارەبای 10 قوتابخانەی کردووەتە وزەی خۆر، کۆی ئەو قوتابخانانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەیانکاتە وزەی خۆر دەبێتە 35 قوتابخانە، گوتی: تا ئێستا 95 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان لەسەر بودجەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوەنێودەوڵەتییەکان کراونەتە وزەی خۆر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوە کرد، بەو 25 قوتابخانەیەی ئەمڕۆ دەزگای خێرخوازیی  بارزانی لە پارێزگای دهۆک و هەڵەبجە و هەولێر کارەباکەیان دەکاتە وزەی خۆر، کۆی ئەو قوتابخانانەی لە هەرێمی کوردستان سیستەمی وزەی خۆر بەکاردێنن دەبنە 120 قوتابخانە.

وەزیری پەروەردە گوتیشی: کەرتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک لە گەشەکردندایە، دووپاتی ئەوەی کردەوە، کەرتی پەروەردە لە پارێزگاکە کاریگەریی لە کەرتەکانی دیکە کردووە، وەک کەرتی پاک و خاوێنی ژینگە، بەمەش دهۆک بووە بە هەرە پاکوخاوێنترین شارەکان، هیوای خواست کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژینگەیەکی باشتر و گونجاوتر لەنێو ناوەندەکانی خوێندن بۆ قوتابییان فەراهەم بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

د. شاخەوان عبداللە : هەرخێزانێکی کوردی گەڕاوە بۆ کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم پارچە زەوییەکی پێدەدرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ئەنجوومەنی باڵاى دادوەریی عێراق: ئامۆژگاریی فەسیڵە چەکدارەکانمان کردووە ڕێز لە سەرەوەریی عێراق بگرن

یاسین