zagros news agency

شوان محمد: رژێمەکانی عێراق ویستیان کورد بسرنەوە بەلام هەموویان سرانەوە کورد هەر بە سەر بەرزی مایەوە

 

ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە تاوانەکانی ئەنفال و جینۆسایدو کیمیاباران و خاپور کردنی کوردستان ویستیان کوردستان و گەلەکەی نەهێڵن و بیسڕنەوە، بەڵام هەموویان سڕانەوە و لەناوچوون و گەلی کوردستان بەشکۆو سەربەرزی مایەوە.

شوان محمد، جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نووێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: چل و دوو ساڵ بەر لە ئێستا و لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا ڕژێمی ڕووخاوی بەعس لە تاوانێکی نامرۆڤانە و دڕندانەدا هەشت هەزار هاوڵاتی سڤیلی بارزانی دەست بەسەر کرد و بە زۆرەملی ڕاپێچی بیابانەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقی كردن و كۆمەڵكوژی كردن.

جێگری سەرۆکی لیژنەی شەهیدان لە ئەنجومەنی نووێنەرانی عێراق گووتی: ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە تاوانەکانی ئەنفال و جینۆسایدو کیمیاباران و خاپور کردنی کوردستان ویستیان کوردستان و گەلەکەی نەهێڵن و بیسڕنەوە، بەڵام هەموویان سڕانەوە و لەناوچوون و گەلی کوردستان بەشکۆو سەربەرزی مایەوە و لە ئێستاشدا گەلی کورد لێ بڕاوانە بەردەوامە لە ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەو عەقڵیەتە شۆڤێنیەی کە هێشتا لە لە سەر ئاستی کەس و گروپ و حزب لە عێراق بوونی هەیە و خەڵکی کوردستان سزا دەدات و مووچەیان دەبڕێت و (درۆن ) ئاراستەی کوردستان دەکات، درود و سڵاو بۆ ڕۆحی پاكی بارزانییە جینۆساید کراوەکان و هەموو شەهیدانی ئەنفال و شەهیدانی ڕێگەی ئازادی كوردستان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

زاخۆ… تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە داواكراو بوو

دڵشاد

بودجەی ئەم پرۆژەیە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و نورى ئه‌لمالكى، دۆخى وڵات تاوتوێ ده‌كه‌ن

یاسین