ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

نەهرۆ مەحموود: دادگای فیدڕاڵی هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی ناڕاست بڕیار دەدەات


جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کە هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌ناو حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی لاوازكردن و له‌قالبدانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆیە پێویستە كورد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ئاماده‌كاری و پلانی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت.

نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن له‌ناو حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن به‌ ئامانجی لاوازكردن و له‌قالبدانی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، بۆیە پێویستە كورد بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ ئاماده‌كاری و پلانی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت، هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌وه‌ زیانی به‌ركه‌وتووه‌ و ئه‌و زیانبه‌ركه‌وتنه‌ش پلانی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی عێراقه‌ بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان.

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گووتی: سكاڵام پێشكه‌ش به‌ دادگای فیدراڵی كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ جیاوازی نرخی نه‌وت و به‌نزین له‌نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دادگا 31ـی ئه‌م مانگه‌ سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایه‌ كۆده‌بێته‌وه‌, هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ناو حكومه‌تی عێراق زانیاریی چه‌واشه‌كارانه‌ و نادروست ده‌ده‌نه‌ دادگای فیدراڵی، بۆیه‌ ئه‌و دادگایه‌ هه‌ندێك جار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییە هه‌ڵانه‌ بڕیاری ناڕاست له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات.

هەروەها نەهرۆ مەحموود رەواندزی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ره‌شنووسی یاسای نه‌وت و غاز تا ئێستا به‌هۆی یه‌كنه‌بوونی ناو ماڵی سیاسی عێراقی ئاماده‌نه‌كراوه‌ و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كراوه‌.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پۆلیسی دهۆك بەهۆی خراپ بەكارهێنانی تیكتۆك كەسێكی دەستگیركرد

گوران

داهاتی نانەوتی هەرێمی كوردستان خرایە سەر حیسابی دارایی عێراق

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین