zagros news agency

بەو نزیکانە کارەکانی نۆژەنکردەوەی شەقامى سەرەکی ( هەولێر – بەحرکە ) لە شەقامی 120 مەتری تاکو 150 مەتری تەواودەبێت

 

دواى تەواوکردنى قۆناغی یەکەمی کارەکانى نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامی سەرەكی ( هەولێر – بەحركە )، لە شەقامی 100 مەتری تاکو شەقامی 120، لە ئێستادا کارکردن لەقۆناغی دووەمی نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی شەقامەکە، لە شەقامی 120 مەتری تاکو شەقامی 150 مەتری لە سایدی چوون بەردەوامە، کە بە گوژمەی ( 1 ملیار و 645 ملیۆن دینار ) لە سەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە و بەو نزیکانە تەواو دەبێت.

ئەو شەقامە، یەکێکە لە شەقامە سەرەكییەكانی هەولێر و ڕۆژانە هاوڵاتییان بەكاری دەهێننن و جووڵە و هاتووچۆی زۆری لەسەر و هەرسێ شەقامی بازنەیی خێراى 100 مەتریی، 120مەتری، 150 مەتریی، بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لە شاری دهۆک بەشداری لە کۆڕبەندی مێپس دەکات

سەڵاح

پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵڕۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا

یاسین

هێرشێکی چەکدار لە حەسەکە  ڕووی دا و ئاسایش دوو گومانبەری دەستگیر کرد

سەڵاح