zagros news agency

هێرشێکی چەکدار لە حەسەکە  ڕووی دا و ئاسایش دوو گومانبەری دەستگیر کرد

 

ڕێکخراوی «ڕۆانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ» ڕایگەیاند هێرشێکی چەکدار لە ناوچەی تەلائعی شاری حەسەکە ڕوویداوە؛ هێزەکانی ئاسایش دوو کەسیان بە گومان لە پەیوەندی بە هێرشەکەدا دەستگیر کردووە.

ڕێکخراوی ڕۆانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند شانەیەکی چەکدار هێرشێکیان ئاراستەی هێزەکانی ئاسایش کردووە و بە گولەیان کردووەتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکان، هێرشکاران ئۆتۆمبێلێکی وەک ئەمبولانس بەکار هێناوە، بەڵام هیچ زیانێکی جێگیر لە ئەم هێرشەدا تۆمار نەکراوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت دوای ڕووداوەکە هێزەکانی ئاسایش ناوچەکەیان دۆرپێچ کردووە و دوو کەسیان بە گومانی دەست هەبوونیان لە هێرشەکەدا دەستگیر کردووە؛ یەکێک لەوان بە سەرکردەی شانەکە ناسراوە و گومانی لێ دەکرێت پەیوەندی بە داعش هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: نمرەی هەموو پۆلە ناکۆتاکان لە ئەپڵیکەیشنی (ئی-هەڵسەنگاندن) بەردەستە

سەڵاح

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (٥٤)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

یاسین

گوتەبێژی حکوومەتی ئێران: پەیوەندییەکان لەگەڵ ئاژانس بەپێی یاساکانی پەرلەمان دەڕۆن

یاسین