بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،بە هەماهەنگی لەگەل قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر ،تۆمەتباری ئافرەت بەناوی ( س ، د ، م) مان دەستگیر کرد ، بە پێی ماددەی دووەمی یاسای ژمارە (٦) ی ساڵی( ٢٠٠٨) خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی ،کە هەڵساوە بە بڵاو کردنەوەی گرتە ڤێدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەمەبەستی ریکلامی بازرگانی بۆ وێستگەیەکی بەنزین لە شاری هەولێر ،کە ناڕەزایەتی هاوڵاتیان و ڕای گشتی لێکەوتەوە، هەروەها ڕێکاری یاسای بەرامبەر بەنزیخانەکەش گیرایەبەر و داخرا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
١٤ ی ئابی٢٠٢٥

