دوای ئه‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان له رۆژی 19/8/2025 هه‌ڵویستی وه‌رگرت هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عومڕه بۆ وڵاتی سعوودیه راگرت له هه‌مبه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی عومڕه‌كارانی كوردستان له سعوودیه و دواكه‌وتنی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌هۆی بریكاره‌كانی هێڵی ئاسمانی عیراقی.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه به‌رواری 26/8/2025 له دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،به ئاماده‌بوونی مامۆستا حسام ا‌لدین یونس یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی و به‌رپرسی به‌شه په‌یوه‌نداره‌كان و هۆبه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م خاوه‌ن كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش كۆبووه‌یه‌وه
له كۆبوونه‌كه‌وه‌دا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر مافی هاوڵاتیان و عومڕه كرده‌وه كه ده‌بێت به باشترین شێوه خزمه‌ت بكرێن و به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه نه‌دانی مافی عومڕه‌كار و دواكه‌وتنی گه‌شته‌كانیان به‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێلی سووره.
( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه له كۆبوونه‌كه‌دا تیشكی خسته سه‌ر هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و كه‌م و كوڕییه‌كان و به كۆمپانیا به‌رنامه فرۆشه‌كانی راگه‌یاند كه ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی دواكه‌وتنی گه‌شته‌كان هه‌ڵبگرن به‌ڵێننامه پڕ بكه‌نه‌وه كه هه‌موو عومڕه‌كاران له كاتی خۆیاندا ببه‌ن و بگه‌رێننه‌وه وبه پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێری و دارایی ده‌بنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌كه‌دا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی به‌رنامه فرۆش له هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌یان 7 حه‌وت كۆمپانیایه ئاماده‌ییان نیشاندا و به‌ڵێننامه‌یان له دادنووس پڕكردنه‌وه كه ئه‌وان پابه‌ندی هه‌موو خاڵه‌كان ده‌بن و پابه‌ندی هه‌موو ڕێنماییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ده‌بن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ( شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)،له كۆبوونه‌كه‌دا بڕیاریدا له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی به‌ڵێننامه‌كان هه‌ر ئه‌مرۆ گه‌شته‌كانی ئاسمانی بۆ عومڕه ده‌ستپێبكرێته‌وه و گه‌شته‌كان ئاسایی ببنه‌وه به‌و جۆره‌ی كه هه‌موو مافێكی عومڕه‌كارانیان گه‌ره‌نتی كردووه.

