ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له خولی شه‌شه‌م باس له گرنگی (پرۆژه‌ی رووناكی) ده‌كات و به‌یه‌كێك له پرۆژه ستراتیژیه گرنگه‌كانی ده‌زانێت بۆ ئاینده‌ی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش.
ڕیناس عزه‌ت دۆسكی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “ئێستا هه‌رێمی كوردستان كاره‌بای 24 كاتژمێری هه‌یه و بۆ كۆتایی ساڵ سه‌تاسه‌ری كوردستان كۆتایی به‌چیرۆكی بێكاره‌بایی 100 ساڵه‌ی عێراقیش ده‌هێنێت، و بۆ پرسی نرخه‌كه‌ش به‌پێی هه‌موو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ئێستا ئەگەر پارەی كارەبای (پڕۆژەی ڕووناكی) بەراورد بكرێت بەو پارەی پێشتر هاووڵاتی دەیدایە موەلیدە و كارەبای نیشتمانی ئێستا زۆر كەمترە”.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بۆ ئەم پڕۆژەیە پلانێكی تۆكمە داڕێژراوە بۆ ئەوەی سەرلەنوێ سەرجەم سێكتەرەكانی كارەبا بەرهەمهێنان، گواستنەوە، دابەشكردن ڕیك بخرێتەوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتی لە چوارچێوەی ئەم سیستمە تازەیە بەپێی پێویستی خۆی كارەبا بەكاربهێنێت و ڕێگە نەدات زێدەڕۆیی بكرێت، یان بە فیڕۆ بدرێت،ئەم پلانەی بۆ (پڕۆژەی ڕووناكی) داڕێژراوە دەبێتە هۆكارێك بۆ پێداچوونەوە بە هەیكەلی سێكتەری كارەبا و كوردستان رزگاری ده‌بێت له سیسته‌می كلاسیكی و كۆنی كاره‌با.
راشی گه‌یاند: ژینگەی گەڕەكەكان پاك بووەتەوە، لۆدی سەر تۆڕەكانی كارەبا كەم بووەتەوە، كێشەی سووتاندنی بۆرد و محاویلەكانمان نەماوە، هەست بە جۆرێك لە سەقامگیری لە سێكتەری كارەبا دەكرێت به‌جارێك 2500 مۆلیده له كوردستان كوژێنراونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له پرۆژه‌ی رووناكی كراوه پشتیوانی ته‌واوی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئەم پڕۆژەیە هاندەرێكە بۆ هۆشیاریی هاووڵاتیان سەبارەت بە چۆنیەتیی مامەڵەكردن لەگەڵ كارەبا بەپێی پێویست و بەفیڕۆنەدانی كارەبا. پێویسته ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك ده‌سكه‌وتی نیشتیمانی سه‌یری بكرێت چونكه پرۆژه‌ی رووناكی كۆتایی به‌چیرۆكی 100 ساڵه‌ی گرفتی كاره‌با له عێراق هێناوه و زۆر گرنگه عێراق سود له ئه‌زمونی (پرۆژه‌ی رووناكی) وه‌ربگرێت.

