zagros news agency

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی كازیوە

 

بەڕێزان / بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و هونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە

بە بۆنەی (۱۲) یەمین ساڵیادی دامەزراندنی (ڕادیۆی کازیوە) پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی هێژا و بیسەرانی ئازیزی ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە بەرەو پێش بچن و زیاتر خزمەتی بواری ڕاگەیاندن بکەن و لە ئاست ئەو ئەرکە پیرۆزەتان دا بن.

(ڕادیۆی کازیوە) لە ماوەی تەمەنی کارکردنیدا لە ڕێی گەیاندنی پەیامە گرنگەکەی و بەرجەستەکردنی ئەرک و پلانەکانی، بێوچان ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە لە خستنەڕووی خواست و ویستی هاووڵاتییان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان.

لەم دەرفەتەدا وێڕای ئەوەی کار و کارنامەی ئێوە بەرز دەنرخێنین و، دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
۳۰ی ئابی ۲۰۲٥

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی تەندروستی ڕەتیکردەوە نۆ هەزار دەرچووی دامەزراندبێت

سەڵاح

قامیشلوو تووشی بێ ئاوی بووە، خۆپیشاندان كرا

سەڵاح

پرێمەرلیگ.. مانسیتی بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنی بەدەستهێنا

یاسین