zagros news agency

قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر بەرەو تەواو دەچێت

كارەكانی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا تەواو دەبن و دەست بە قۆناغی سێیەم دەكرێت.

ئەو گەڕەك و گوندانەی لە قۆناغی دووەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر سوودمەند دەبن، لە نێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەترین و بریتین لە؛ عەنكاوە، 32ـی پارك، كورانی عەنكاوە، بەحركە، گردجووتیار و سێبەردان و چەندان گەڕەك و گوندی تر.

بۆ چارەسەركردنی كەمیی ئاوی خواردنەوە لە هەولێر، پارساڵ ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێری دانا و بە ماوەی كەمتر لە ساڵێك قۆناغی یەكەمی تەواو كرا.

تێچووی پڕۆژەكە 480 ملیۆن دۆلارە و لە سەعاتێكدا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەكات. پێشتر سەرچاوەی ئاوی پاك لە هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (1 و 2 و 3) 10 هەزار مەتر سێجا بوو، بەڵام ئەو پڕۆژەیە دوو بەرانبەری ئەو سێ پڕۆژەیە بەرهەمی ئاوی هەیە و تا 30 ساڵی ئایندە، كێشەی ئاو لە هەولێر چارەسەر دەكات، هاوكات لەم پڕۆژەیەدا ڕەچاوی فراوانبوونی شاری هەولێر و زیادبوونی خواست لەسەر ئاو لە ئایندەدا كراوە.

قۆناغی یەكەم و تەواوبوونی پڕۆژەكە 10 هەزار مەتر سێجایە، دوای فلتەركردن و پاككردنەوەی بە ستانداردی نێودەوڵەتی، ئاو بۆ 20 گەڕەكی هەولێر دەگوازێتەوە و ئاوی پاك دابین دەكات.

پڕۆژەكە بە كەمتر لە كاتی دیاریكراو و بە كۆمپانیا و دەستی كاری خۆماڵی جێبەجێ كرا، بڕیارە مانگی 11ی ئەمساڵ قۆناغی دووەم تەواو ببێت و ئاو بگەیەنێتە گەڕەكەكانی هەولێر.

لە كابینەی نۆدا چەندان پڕۆژەی گرنگ و ستراتیجیی ئاو جێبەجێ دەكرێن كە كێشەی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دەستپێكی پەخشی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس

گوران

پانێڵی كارە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە مەراسیمی دابەشكردنی كتێبی پێنجەمی بازنەی گفتوگۆ

سەڵاح

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

سەڵاح