ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده به‌شێك له داواكاری حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوور و نایاسایی بوون به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان قبوڵكرد.
چیایی ته‌یموور، ئه‌مرۆ 4ی9ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هه‌رچه‌نده به‌شێك له داواكاری حكوومه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ناده‌ستوور و نایاسایی بوون به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان قبوڵكرد كه 180 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه له‌گه‌ڵ راده‌ستكردنی 120ملیاردینار داهاتی نانه‌وت، ئه‌سڵه‌ن بابه‌تی ئه‌و 120 ملیاردیناره پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌یه كه له‌ساڵی 2021 ده‌رچووه، چونكه ده‌بێت نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی راده‌ست بكرێت، بۆنمونه تۆ دوكانێكت هه‌یه هه‌موو مانگێك وه‌ك یه‌ك داهاتت نییه، مانگ له مانگ جیاوازه، یانی ناكرێت نرخێكی دیاریكراو دابنرێت بۆ داهاتی هه‌رێم، هه‌رچه‌نده ئیستا واخه‌ریكه ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌ڵام دڵنیابن تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێت به‌رده‌وام گرفتمان بۆ دروست ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: “ئه‌وان له‌و هاوكێشه تێگه‌یشتوون كه كێ دژی هه‌رێمی كوردستان بێت له‌به‌غدا ده‌نگی دلێرتر ده‌بێت، وكێش له‌گه‌ڵ كوردستان پشتیوان بێت زه‌ره‌رده‌كات، ئیتر ئه‌مه بوه‌ته‌وه چه‌كێك ناشرینی سیاسی له‌دژی كوردستان،و ئه‌و گرفتانه‌ی دروستیان كردووه ده‌بێت ببێته ئه‌زمونێك بۆمان و جارێكی دیكه به ئاسانی متمانه‌یان پێ نه‌ده‌ین”.

