چاودێرێکی سیاسی رایگەیاند، کە پێشمەرگە لە 1890ەوە، ناوی وەک پارێزەری خاک و نیشتمانی خۆی هاتووەتە ئاراوە، لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە، دوای ئەوە لە شۆڕشی بارزانییەکانیشەوە، دوای ئەوە لە زمانی بارزانی نەمراوە، ئینجا جناب سەرۆک بارزانی هاتووەتەوە هەتا ئەمڕۆ لەگەڵیدایە، سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپێناوی ئاشتیدا شەڕیان کردووە.
دکتۆر رێبین سەلام، چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە هەر هەنگاوێکی سیاسیدا، ئێمە بە پێی زەمەن و زەمینەی کە ڕووداوەکەی تێدا ڕوودا، دەتوانین هەڵسەنگاندنی بۆ بکەین، تەماشای دەکەین ئێمە لەم سەروبەندەدا لە سەر ڕاستی عێراق، لە لایەنەکانی بڵێین کە هەژموونیان بەسەر عێراقدا هەیە، و لە لایەنی نێودەوڵەتی و ئیقلیمی، هەوڵی ئەوە دەدرێت کە لە کێشمەکێشمێ لە قەڵەم دانی، بڵێین چەکی لەیاسا دەرچوو یان میلیشیات تەسفیە بکرێت و دەمج بکرێت و حەل و فەسڵ بکرێن، لەم سەروبەندە گرنگە زەمەنییەدا، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە فەرمی دەناسرێت لەسەر ئاستی جیهان، لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا، لەسەر ئاستی و ئەوەی گرنگی وڵاتێکی وەک فەرەنسا کە ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە و خاوەنی چەکی ئەتۆمییە، لە ئەوروپا بە دایکی دیپلۆماسیەتی دنیا و دایکی دیپلۆماسیەتی ئەوروپا لە قەڵەم دەدرێت، دێت هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە فەرمی دەناسرێت، و ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەشەکێتەوە لەپاڵ ئاڵای وڵاتێکی وەک فەرەنسا و یەکێتی ئەوروپا دا، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسادا. و لەو ناوجەرگەی ڕووداوەکانی ئێستا شا کە ڕوودەدەن، ئەمە لە ڕووی سەقفە زەمەنییەکەوە گرنگییەکی هەیە. لە ڕووی شوێنەکەشەوە، باسی ئەوەمان کرد کە فەرەنسا پێگە و جێگەی دیپلۆماسی گەورەی نێودەوڵەتی هەیە.
چاودێری سیاسی گووتی: بۆیە ئەم هەنگاوە، هەندێک لە ڕووی بڵێین ئەو زەمینە یان ئەو شوێن و مەکانا کە ڕووداوەکەی تێدا ڕووی داوە، کە بریتییە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، و هەندێک لە ڕێگەی ئەو سەقفە زەمەنیەش، کە ئەو هەنگاوە ڕووی داوە، دییسانەوە گرنگیی گەورەی هەیە بۆ کوردستان، و دەتوانین بیشوپێنین بە بڕیارەکەی 688، ئەو ناوچە دژە فڕینەی کە بۆ پاراستنی ئەزموونی گەلی کوردستان لە لایەن نوێنەری فەرەنساوە، پێشکەش کرا بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، یانی بەقەدەر گرنگیی بڕیاری 688، ناساندنی پێشمەرگە، و ناونانی ئەو بڵێین ڕێرەوە لە پارکی ئەندرێ لە پاریس، بەقەدەر بڕیاری 688 گرنگە بۆ کورد.
رێبین سەلام گووتیشی: هێزی پێشمەرگەی کوردستان و لەگەڵ شۆڕشەکانی کوردستان لە 100 ساڵی ڕابردوودا دژی توندوتیژی جەنگاوە، بەڵام ئێستا لە دوای شەڕی داعشەوە، بۆتە، بۆ جیهان دژی توندوتیژی دەجەنگێت. یانی ئێمە لە 100 ساڵی پێشوودا، دەمانووت ئێمە شەڕ دەکەین لەپێناو ئاشتیدا، و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزێک بوو کە بە فەتوایەک دانا مەزراوە، بە بڕیارێک دانا مەزراوە، بە زەرورەت دامەزراوە، ئێستاش لەگەڵ ئەوەبێ، هەموو تاکێکی کوردستان پێشمەرگەیە. خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت، بە پارێزەری خاک و وڵاتی خۆی دەزانێت.
دکتۆر رێبین ئەوەشی باس کرد: ئەو گفتوگۆیەش کە لەگەڵ بریمەرە، کاتی خۆی بە جناب سەرۆک بارزانیش، و بریمەریش کە باسی وەن یێر مای وەن یێر ئین عێراق باسی دەکات، یەک ساڵی ژیانی لە عێراق، بە وازحی باسی ئەو گفتوگۆ گەرمە دەکات کە لەنێوان جناب سەرۆک بارزانی و بریمەری ئەو کاتە کە فەرمانڕەوای سوڵتەی موەقەت بوو لە عێراقدا، باسی ئەوە دێتە پێشەوە نەیانکرد کە دەبێت جەیشی مەهدی و سوپای بەدر و هێزی پێشمەرگە، میلیشیان و دەبێت حەل و فەسڵ بکرێن. جناب سەرۆک بارزانیش ئەوەی تێدەگەیەنێت کە ئێوە ئاگاداری وڵاتەکە، ناوچەکانی، ڕووداوەکانی ناوچەکەن و بڕیار دەردەکەن، ئەو دوو هێزەی یەکەم و دووەم کە سوپای بەدر و جەیشی مەهدی بوو، بە بڕیاری وڵاتێکی دراوسێ دروست کرا، بە بڕیاری وڵاتێکی دراوسێش دەکرێت هەڵوەشێتەوە. بەڵام پێشمەرگە بە بڕیارێک کەس دانەمەزراوە.
هەروەها دکتۆر رێبین سەلام، چاودێری سیاسی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پێشمەرگە لە 1890ەوە، ناوی وەک پارێزەری خاک و نیشتمانی خۆی هاتووەتە ئاراوە، لە شۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانەوە، دوای ئەوە لە شۆڕشی بارزانییەکانیشەوە، دوای ئەوە لە زمانی بارزانی نەمراوە، ئینجا جناب سەرۆک بارزانی هاتووەتەوە هەتا ئەمڕۆ لەگەڵیدایە، سەرکردەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەپێناوی ئاشتیدا شەڕیان کردووە، حاملی ئایدیۆلۆژییەک نەبوو کە دژی ئایدیۆلۆژیی خەڵکێکی تر بێت، لەپێناوی خەڵک و خاکی خۆیا جەنگاوە. و شەڕی مان و نەمانی کردووە لەسەر خاکی خۆی. یەک چاوی لە بستێک زەوی خەڵکێکی تر دی نەکردووە، بۆیە هێزی پێشمەرگە بە بڵێین وەک وەت مان بە فەتوایەکیش نەبوو. وەک ئەوەی کە حەشدی شەعبی دامەزراو بە فەتوایەک و دەبووایەت ناوی فەتوای کیفائیش بێت.
رێباز یونس

