zagros news agency

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

بانگهێشتى گشتى
كەمكردنەوەى نهێنى/ تەندەرى ژمارە (3)ى ساڵى 2025 (جارى دووەم) بۆ پڕۆژەى دابینکردنى سمارت بۆرد بۆ ناوەندەکانى خوێندن
ئاگادارى سەرجەم كۆمپانياکان دەكەينەوە كە وەزارەتى پەروەردە پێويستى بە دابینکردنى سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانى خوێندن لە ڕێگەى كەمكردنەوەى نهێنى، هەر کۆمپانیایەک ئارەزووى بەشداریكردنى هەيە با سەردانى بەڕێوەبەرايەتى ژمێريارى لە ديوانى وەزارەت بكات، بەمەبەستى كڕينى تەندەر كە لە ڕۆژى (چوارشەممە) ڕێكەوتى (10/9/2025) تاوەکو ڕۆژى (یەکشەممە) ڕێکەوتى (21/9/2025) تەندەر دەفرۆشرێت، بەشێوەیەک نرخى هەر تەندەرێك (100.000) سەد هەزار دينارە و ئەم بڕە پارەيەش ناگەڕێتەوە بۆ کڕیارى تەندەر.
دوا كات بۆ گەڕاندنەوەى تەندەر ڕۆژى (سێشەممە) ڕێكەوتى (23/9/2025) كاتژمێر (11:00) یانزەى پێش نيوەڕۆ دەبێت و ڕۆژى كردنەوەى تەندەر لە هەمان رۆژ و كاتژمێر دەبێت، لە كاتى پشووى فەرمى دوا دەخرێت بۆ رۆژى دواتر.
مەرجەكان:-
كرێى بڵاوكردنەوەى ئاگادارى ئەم تەندەرە دەكەوێتە ئەستۆى ئەو لایەنەى كەمكردنەوەكەى بۆ دەردەچێت.
بارمتەى سەرەتايى بە بڕى (3%) ى گوژمەى پێشكەش كراو بە چەكێكى پەسندكراو (مصدق) يان گرێنتينامە (خطاب ضمان) بۆ ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ دەبێت وەكو بارمتەى سەرەتايى كە پێويستە لەكاتى گەڕانەوەى تەندەر هاوپێچ بكرێت وە بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.
ماوەى تەندەرەكان (مدة نفاذ العطاءات) (٩٠) نەوەد رۆژە و لە ڕۆژى كردنەوەى تەندەر دەست پێدەكات.
لەكاتى گەڕاندنەوەى تەندەر پێويستە كۆمپانياى بەشداربوو ئەستۆپاكى نوێى باجى دەرامەت بۆ ساڵى (2025) پێشكەش بكات ، بە پێچەوانەوە ئەو تەندەرە پشتگوێ دەخرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

په‌رله‌مانتارێكی پارتی: وه‌رن رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ بكه‌ن دواتر بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بده‌ن

دڵشاد

شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی: قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات ئه‌وه‌ی گرنگه‌ گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌

دڵشاد

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان

یاسین