zagros news agency

دکتۆر شوان:‎ دیدار و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ڕەهەندێکی نەتەوەیی قوڵی هەیە

مامۆستاێکی زانکۆ رایگەیاند، کە سەرۆک بارزانی هەوێنی ئەو پێشبینیانەن دەیانخاتەڕوو، هەروەک پێشبینی گۆڕانکاری لە عێڕاق و نەمانی ڕژێمی سەدام و هاتنی داعش و چەندین باسی دیکە، هەر بۆیە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە خراپ زانی و پێشبینی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و  گروپە توندڕەوەکانی کردەوە، بەهەند وەرگرتنی بیروڕای جەنابیان بووەتە شتێکی حەتمی.

دکتۆر شوان محەمەدئەمین، مامۆستای زانکۆ، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دیمانە و گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک لە ڕابردوو و لە ئێستادا، بنچینە و پەیام و ناوەڕۆکێکی نیشتمانی نەتەوەیی هەیە، دیدار و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ڕەهەندێکی نەتەوەیی قوڵی هەیە، وەک ڕابەری نەتەوەیەکی ژێردەستە و ستەمدیدە، کە تا ئێستا خاوەنی قەوارەی سەربەخۆی خۆی نیە، وەک فریادڕەسێکە شانازی دەبەخشێتەوە کوردبوون، ڕەهەندێکی نیشتمانی هەیە وەک چەتری دڵنەوایی بووەتە جێگای ئومێد و چاوەڕوانی و ڕۆشنایی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و وەک پارێزەری شکۆی تاکی کورد مامەڵە و پرسیاری لێ دەکرێت، هاوکات وتار  و چاوپێکەوتنەکانی بەشێوەیەکی گشتی پەیام و ناوەڕۆکی ئاشتەوایی و برایەتی و پێکەوەژیانی تێدا هەیە و وەک ستراتیژ پاڵپشتی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کوردە لە هەموو کوردستان، بەڵام لە بەرپەچدانەوەی ستەمکاران نابورێت.

مامۆستای زانکۆ گووتی: سەرۆک وەک هەموو دیمانەکانی پێشوو بەشێوەیەکی کورت و پوخت و وەڵامی کەناڵی فڕانس ۲٤ی فەڕەنسی دایەوە و خەمخۆری خۆی بۆچارەسەری دۆزی کورد لە ڕۆژئاوا دەربڕی و پێشنیاری ڕاست و گونجاوی بۆ حکومەتی سوریا و سەرکردە سیاسیەکانی ئەوێ خستەڕوو خەم و نیگەرانی خۆی بۆ ڕوودانی نەخوازراوی شەڕ نەشاردەوە و هەروەها پەیامی چارەسەریی ئاشتیانەی بۆ لایەنە سیاسییەکانی تورکیا خستەڕوو و ئومێدی بەهەنگاونانی درووست هەبوو، سەرۆک وەک هەمیشە لەخەمی چارەسەری کوردە لەهەر شوێنێک بێت.

‏‎ هەروەها دکتۆر شوان محەمەدئەمین، مامۆستای زانکۆ ئەقەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەزموون و پاشخانی مێژوویی لێکدانەوەی هاوکێشەکان  و وردبوونەوەی قوڵی سەرۆک بارزانی هەوێنی ئەو پێشبینیانەن دەیانخاتەڕوو، هەروەک پێشبینی گۆڕانکاری لە عێڕاق و نەمانی ڕژێمی سەدام و هاتنی داعش و چەندین باسی دیکە، هەر بۆیە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای بە خراپ زانی و پێشبینی دووبارەبوونەوەی سیناریۆی سەرهەڵدانەوەی داعش و  گروپە توندڕەوەکانی کردەوە، بەهەند وەرگرتنی بیروڕای جەنابیان بووەتە شتێکی حەتمی لەلایەن شڕۆڤەکار و  یار و نەیارانی میللەتی کورد و لەناوەندە عێڕاقی و  هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا  بایەخی پێدەدرێت. لەبواری ناوخۆدا جەختی لەسەر ئەومافانەی کورد کردەوە کەلەدەستوور هاتووە.

رێباز یونس‎

هەواڵی پەیوەندیدار

دلشاد عومەر : خەلكی سلێمانی با ئەمجارە پارتی تاقی بكاتەوە بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بكرێت

گوران

ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

یاسین

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح