بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە ئەنجومەنی ئابووری عێراق لە سەرەتای مانگی ٩ کۆمەلێک پێشنیاریان ئاماددەکرروە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارەکانیش بۆ ئێستای هاولاتیان گونجاو نین.
نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەنجومەنی ئابووری عێراق لە سەرەتای مانگی ٩ کۆمەلێک پێشنیاریان ئاماددەکرروە بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق لەوێشەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەوانە دەکرێت کە بکرێت بە بریار و جێبەجێی بکەن.
بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان گووتی: یەکێک لەو پێشنیارانە ئەوەیە کە ئەو هاولاتیانەی بە شە خۆراک وەردەگرن بۆ هەریەکێک ٥٠٠ دینار وەردەگیرێت پێشنیار کراوە بکرێت بە هەزار دینار، هەروەها لە ئەندامی هەر خێزانێک مووچەکەی بگاتە یەک ملیۆن دینار جا چ فەرمانبەر بێت یان خانەنیش بێت، وە ئەو سەرۆک خێزانانەی کە مووچەکەیان دەگاتە یەک ملیۆن و پێنجسەرد دینار ئەوا هەموو خێزانەکە بەشە خۆراکی رادوگیرێت.
هەروەها نەوزاد کامل، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەم پێشنیارانە بلاوبوونەتەوە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان، بەلام بە شێوەیەکی فەرمی بۆمان نە هاتووە وەکو وەزارەتی بازرگانی، بەلام ئێمە لە لای خۆمانەوە لایەنە پەیوەندی دارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەم پێشنیارانە لە ئێستادا بۆ عێراق و بەتایبەت بۆ هەرێمی کوردستان گونجاو نین، چونکە حکومەتی عێراق مووچە نانێرێت و بەشە خۆراکیشیان لەسەر ببرێت کاریگەری لە سەر ژیانی خەلکی دروست دەکات، و داوامان کردوە کە پێداچوونەوە بەو پێشنیارانەدا بکرێت لە ئێستادا ئەو بڕیارانە جێبەجێ نەکرێت.
رێباز یونس

