zagros news agency

بازرگانی عێراق: ناوی سێ ملیۆن کەس لە پسوولەی خۆراک سڕدرایەوە

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بەهۆی ئەوەی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە یان کۆچی دواییان کردووە، بەهۆی کۆبۆنی ئەلیکترۆنی خۆراکەوە ناوی سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سڕدراوەتەوە.

محەمەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان بەردەوامە لە پرۆسەی بەئەلیکترۆنیکردنی سەرجەم کاروبارەکان لەوانەش پسوولەی خۆراک، پێشبینیش دەکات لەمەودوا ژمارەی ئەوانەی لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سوودمەند دەبن بگاتە 41 ملیۆن کەس.

بە گوتەی حەنوون، تائێستا بەهۆی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراکەوە ناوی سێ ملیۆن کەس لە وەرگرتنی بەشە خۆراک سڕدراوەتەوە ئەوانیش ئەوانەن کە لەدەرەوەی وڵات دەژین یان کۆچی دواییان کردووە،  25ـی ئەم مانگەش کۆتا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی پسوولەی ئەلیکترۆنی خۆراک و بەرنامەکە ڕادەگیرێت، دواتریش بەشی سڕینەوە و زیادکردنی ئەندامانی خێزان بۆ ئەپڵیکەیشنە زیاد دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی هۆڵەندا و ئەڵمانیا لە هەولێر دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی هێرشە تیرۆریستییەكەی ئەمڕۆی ئەنكارا دەکات

یاسین