zagros news agency

“فارس عیسا” پێشوازی لە شاندێکی کۆنگرەی نيشتمانى گشتیی کوردانی فەیلی دەکات.

ڕۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پێشوازی لە شاندێکی مەکتەبی سیاسی کۆنگرەی نيشتمانى گشتی کوردانی فەیلی کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، گرنگترین کێشە و پرسەکانی بەردەم کوردانی فەیلی تاوتوێ کرا، هەروەها باس لە مافە ڕەواکانیان و پێویستی پاڵپشتیکردنیان لە بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و مرۆیی کرا.

هه‌روه‌ها چەندین بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران، بەتایبەتی کێشە و ئازارەکانی کوردان لە سەرتاسەری عێراق.

لاى خۆيه‌وه‌، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە، تێڕوانينى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسرور بارزانی ئەوەیە، کە گەلی کوردستان لەژێر چەترێکی هاوبەشدا یەکبگرن، ئەمە جگە لە داکۆکیکردنى به‌ڕێزيان، لە مافەکانی کورد بە گشتی و کوردانی فەیلی بەتایبەتی.

“عیسا” بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە، کاندیدەکانی کورد لە دەرەوەی هەرێم ده‌بێت، لەسەر بنەمای پشتیوانییەکانیان بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی هەڵبژێردرێن، چونکە شەڕی ئێستامان شەڕی پاراستنی ناسنامه‌يه‌.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم: بە تێكڕا 18 بۆ 19 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دراوە

سەڵاح

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار پڕۆژەیه‌كی گه‌وره‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی قەسرێ جێبەجێ دەکات

سەڵاح