zagros news agency

وەیسی سەعید وەیسی: بەهێزبوونی پارتی لە بەغدا بەهێزبوونی کوردستانە

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کو سەرکەوتنی پارتی قەڵغانی پاراستنی کورستانە ،چونکە پارتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەقەد مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى ، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى لەسەرشانە‌.

وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە پرۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق پارتیمان بە ژمارە 275 بەشداری دەکات، بێگومان بەھێزی پێگەی پارتی لەعیراقدا کاریگەری زیاتری دەبێت لەسەر ڕووداوەکان ،چونکە سەرخستنی پارتی یەکسانە بەسەرخستنی کوردستان ، جیاواز لە لایەنەکانی تر پارتی له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی سیاسیی كوردستاندا هه‌تا قۆناغی ڕزگاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی و یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ی هه‌بووه‌. لەسایەیدا دەستکەوتی گەلێک گەورە بۆ گەلی کوردستان وەدەستھاتوون،وێرای ئەوەی ڕۆڵی گرنگ و کارای بینی لە پاراستنی قەوارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە رووداوەکانی ئەم چەند سالەی دوایدا کە ڕێگەی نەدا پیلانی لاوازکردنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان سەر بگرێت، لەکاتی چارەنووسازدا بەتەنھا لەھێلی پێشەوەی بەرگریکردن مایەوە.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان گووتی: بۆ پاراستنی خاک و میللەت شتێکی بەڵگەنەویستە لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەباتی پارتی و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناکاملە .جگه‌ له‌وه‌ی توانیویەتی لەھەموو بارودۆخێکدا شان بداتەبەر بەرپرسیارییەتی، بۆ ئێستا و داھاتووی کوردستان تاکە ئومێدو دواقەلای بەرگرییە، یارو نەیاری کورد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات، ھەمیشە بابەتی نەتەوەیی وپاراستنی خاکی کوردستان ھێلی سورن لەبەرنامەی پارتیدا، بۆیەش ئامانجی تیری ناحەزانە وگه‌له‌كۆمه‌ی له‌ دژ دەکرێت .

‌ وەیسی سەعید گووتی: لە سالی رابردوودا لە ھەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان زۆر هەوڵ دران بۆ لاوازكردنی پارتی، بەڵام توانی زیاتر لە 800 هەزار دەنگی بهێنێت وبەجیاوازێکی زۆر لەپێشەوەی لایەنەکانی دیکە بێت ، ئەگەر دەنگی ھەردووپارێزگای كەركووك و مووسڵ بخرایە سەردەنگەکان ، دەگیشتە یەك ملیۆن دەنگ كە لە هەموو عێراقدا حیزبێك نیە ئەوەندەی پارتی دەنگی ھێنابێت ،گرنگە ئەم جارەشیان لەپرۆسەی ھەلبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران ، بەگوتر لەجاران کاربکرێت لەپێناو سەرخستنی لیستی پارتی و مانەوەی پارتی ،بە بە هێزی و پێشەنگی ،تا ھەمیشە شۆرە سواری مەیدان بێت ،چونکە بەھێزی پێگەی پارتی ، کاریگەری گرنگی دەبێت لەسەر رووداوەکان.

هەروەها وەیسی سەعید وەیسی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لەھەمانکاتدا سەرکەوتنی پارتی قەڵغانی پاراستنی کورستانە ،چونکە پارتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی، داکۆکیکار و پارێزەری یەکەم و سەرەکی ماف و داخوازییەکانی خەڵک و قەوارەی هەرێمی کوردستانە، بەقەد مێژوو و گه‌وه‌ره‌یى و قوربانیدانى ، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى لەسەرشانە‌، بۆیە بەهێزبوونی پارتی، بەهێزبوونی کوردستانە ، پارتی بە پشتیوانیی خوای گەورە، وخەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان، هەمیشە بەرەو سەرکەوتنی نوێ هەنگاو دەنێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

بێئاوی قوتابخانەکانی شارێکی کوردستانی داخست

سەڵاح

به‌په‌له‌..ئه‌مشه‌و كه‌س و كاری كوژراوانی لاله‌زار له‌به‌رده‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی خۆپیشاندان ده‌كه‌ن

یاسین

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

یاسین