zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یونێسکۆ کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/4، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ خالید ئەلعینانی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى ‏نوێی ڕێكخراوى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ و زانست و ڕۆشنبيرى (UNESCO) کۆبووەوە.

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست.

بەڕێوه‌به‌رى گشتيى یونێسکۆ، باسی لە پڕۆژەکانیان لە بواری پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان کرد و ئاماژەی بە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێر وەک شوێنەوارێکی مێژوویی و دێرینی جیهانی کرد.

سەرۆکی حکومەت داوای کرد هەرێمی کوردستان وەک ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆ وەربگیرێت و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەکەش، ئامادەیی بۆ هەر هاریکاری و هاوئاهەنگیکردنێک لەمبارەیەوە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

وۆرکشۆپێک لەبارەی نواندنەوە بۆ 50 گەنج سازکرا

ART

پەرلەمان داوا دەکات چاودێری کۆمەڵایەتی نەخۆشانی شێرپەنجەش بگرێتەوە

یاسین

عەلی خامنەیی: ھێرشە مووشەکییەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل بۆ بەریگرییکردن لە خۆمان بووه‌

سەڵاح