zagros news agency

مەزڵووم عەبدی له کۆبوونەوەی لەگەڵ شەرع داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەریی کردووه

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵووم عەبدی، داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەریی لە رۆژئاوای کوردستان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی سکای نیوز، عەبدی لە میانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ سەرۆکی سووریا ئەحمەد شەرع، لە رۆژی سێشەممەدا، ئاستی داواکارییە کوردییەکانی بەرز کردەوە.
فەرماندەی “هەسەدە” داوای دامەزراندنی ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەریی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژئاوا کرد.
هەروەها عەبدی جەختی لەسەر رەتکردنەوەی چوونی تەواوی هێزەکانی “هەسەدە” بۆ ناو سوپای سووریا کردەوه و گوتوویەتی “دەکرێت بەشێک بن لە سوپا بێ ئەوەی بەتەواوی تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن.”
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەرگریی سووریا رێککەوتنی لەگەڵ فەرماندەی “هەسەدە” راگەیاند لەسەر راگرتنێکی دەستبەجێی شەڕ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەش دوای پێکدادانەکانی حەلەب.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

سەڵاح

پڕۆژە ستراتیژییەکەی ڕێگای کۆڕێ – قەندیل و تونێلەکانی میراوە و ماوەران لە تەواوبوون نزیک دەبنەوە

گوران

سەرۆکوەزیران ڕەزامەندی لەسەر ڕێکارەکانی کردنەوە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆلیژی پزیشکیی زانکۆی هەڵەبجە دا

یاسین