zagros news agency

دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان كرا

 

لە ناحییەكی سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست بە دابەشكردنی نەوتی ماڵان كرا كە بۆ 200 لیتر نەوت 103 هەزار و 500 دینار وەردەگیرێت

بەرێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، بڵاوی کردەوە، لەمڕۆوە دەست بە بە دابەشکردنی بەشەنەوتی سپی ماڵان كراوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، هاووڵاتییان بۆ وەرگرتنی بەشە نەوتی خۆیان دەتوانن سەردانی بەنزینخانەی وەرتێ بکەن.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەرێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نەوتەكە دابین دەكات.

ئاشكراشی كردووە: “هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی وەردەگرێت و 103 هەزار و 500 دیناریشیان لەبەرامبەردا لێ وەردەگیرێت.”

جەختیش كراوەتەوە، بۆ وەرگرتنی بەشە نەوت پێویستە هاووڵاتییان کۆپی کارتی نیشتمانی یاخود کۆپی پسووڵەی خۆراکیان پێ بێت.

هەفتەی رابردوو کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت ڕایگەیاند: “سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی دەكرێت.”

ئەوەشی خستەڕوو: “لە مانگی شەش داواکارییمان دایه سەرکی حکوومەت ڕەزامەندیی داوە ئەمساڵیش بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش بکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “لە سێ ساڵی پێشوودا، بە نرخی پاڵپشتی نەوت دابەش کراوە، لە هەندێک شوێن ساڵانە دوو بەرمیل نەوت بە ماڵان دراوە.”

وەزیری سامانە سروشتییەکان ئاشکراشی کرد: “ساڵانە 267 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و بەغدا لە باشترین حاڵەتدا نەوتی سپیمان بۆ بنێرێ، تەنیا 50 ملیۆن لیتر دەنێرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

سەڵاح

دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە

دڵشاد