شاندێكی باڵای لاوانی كوردسان بە سەرپەرشتی(مەیسەر نهێلی) سكرتێری (ی.ل.د.ك) و ئەندامیەتی بەشێك لە كارگێڕانی مەكتەبی سكرتاریەت و چەند لاوێكی دیكەی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان،کە بۆ بەشداری خولێکی پەرەپێدانی لاوان لە كۆماری چین بوون کۆتاییان بە کارێکانیان ھێنا.
مەیسەر نھێلی سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: خولی پەرەپێدانی لاوان لە وڵاتی چین کە ماوەیی ١٥ رۆژی خایاند، هاوشانی شاندی چەندین وڵات و لەچوارچێوەی گرۆپی (كوردستان لاو – kurdistan young)، جگە لە لاوانی كوردستان کە پێکهاتبوو لە گروپێکی ١٧ کەسی، چەند شاندێكی وڵاتانی (لوبنان، جەزائیر، میسر) تێدا کە بەشداربوون، بە کۆتاهات.
مەیسەر نھێلی، گووتی: لە کۆتا رۆژی خولەکە دا بە ئالای کوردستانەوە وتارێکم پێشکەش کرد، کە لە وتارەکەدا باسم لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین کرد، بە تایبەتی خولی پەرەپێدانی لاوان کە لە داهاتوودا بەشێوەیەکی بەرفراوانتر لاوانی کوردستان بەشداری لەو خولانەدا بکەن، ھەروەھا ئەو خولە ببێتە پردێک بۆ زیاتر لێکنزیک بوونەوەی ولاتی چین و ھەرێمی کوردستان لە داھاتوو دا.
ھەروەھا سکرتێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی خستەروو گووتی: لە کۆتایدا ئێمە سوپاسی کۆنسۆڵخانەی کۆماری چین لە ھەرێمی کوردستان و هەموو ئەو گرۆپە بەشداربووەکانمان کردن، ئەو خەلاتانەی کە لە لایەن گرۆپی لاوانەوە ئامادەکرابوو بەسەر بەشداربووانی خولەکەدا دابەشکرا.
رێباز یونس