zagros news agency

پارێزە هانا کاکەیی: لە پارێزگایی کەرکوک خەڵک باوەشیان بۆ کاندیدانی پارتی کردوتەوە

 

پارێزەر هانا کاکەیی: کاندیدی ژمارە (٢٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک، ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە سەردان و بەسەرکردنەوەکانمان و چونمان بۆ ئاشناکردنی خۆمان و لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک پێشوازییەکی زۆر باشمان لێدەکەن و لە باوەشمان دەگرن، پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک بە پێویستیەک دەزانن بۆ کەرکوک تەنیا پارتی بە خاوەنی کەرکوک دەزانن چونکە لە رابردوو سەلمێندرایە کە پارتی چەندە خەباتی بۆ خەلک و خاکی کەرکوک کردە.

پارێزە هانا کاکەیی گووتی: پارێزگایی کەرکوک لەخزمەتگوزاری وەکۆ پێویست نیە بۆیە ئەگەر پارتی سەرکەوتوو دەنگی زۆرینە بەدەست هێنا و خزمەتی زیاتر پارێزگای کەرکوک دەکرێت هاوشێوەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە خزمەتکردن لە سەدا سەدن بە جیاوقزییەکی زۆر لە پێش شارەکانی عێراقن بەڵکۆ هەر بەراوردیان پێناکرێت بۆیە دەبێت پارتی هەلبژێرن تاکۆ خزمەتگوزاری بگاتە لۆتەکە و خەلکی کەرکوک بێ نازن تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستان دەتوانێت نازی کەرکوکییەکان هەلبگرێت.

هەروەها پارێزە هانا کاکەیی، کاندیدی ژمارە (٢٢) لە لیستی (٢٧٥) پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی کەرکوک ئەوەشی خستەروو گووتی: جگە لە هەولدان بۆ جێ بە جێ کردنی ماددە دەستوورییەکان کە بەشێکیان پەیوەستن بە پارێزگای کەرکوک کاردەکەی لە ناوهۆلی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە پرۆژە خزمەتگوزاری بۆ لاوان وقوتابیانی کەرکوک بهێنینەوە شار تاکۆ زیاتر خەلک لەسەر دەستی ئێمە سوودمەند ببێت، بەلێن بە دەگدەرانمان دەدەین کە داکۆکیکارێکی سەر سەختی مافەکانیان دەبین و بەرگری لە دەنگەکانیان دەکەین.

 

دڵشاد یونس هەرکی

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەكات

سەڵاح

بە ئامانجی یەکخستنی کەرتی گشتی و تایبەت، ئەنجوومەنی گەشتیاریی کوردستان راگەیەندرا

یاسین

بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت دەست بە دابەشكردنی نەوت كرا

سەڵاح