zagros news agency

فارس عیسا: ھیچ موچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت

 

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، کە یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵەو پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووینەوە، کاتژمێر ٣:٣٠خولەکی ھەمان ڕۆژ بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئیمزا کرا و گشتاندنی بۆ کرا بۆ ئێمە، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق، سوپاسی جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران دەکەین کە زۆر ھاوکاری ئێمەی کرد، بۆیە ئەم ھەفتەیە موچە رەوانە دەکرێت.

هەروەها فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە یاسای بودجە تا کۆتایی ئەمساڵەو پێویستە ھەموو خەڵکی عێراق سودی لێ وەرگرن، ھەرێمی کوردستانیش بەھەمان شێوە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بەسیاسی نەکرێت، ئەمساڵ ھیچ موچەیەکی خەڵکی ھەرێمی کوردستان نافەوتێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی دوکاندارە زیان بەرکەوتووەکانی بازاڕی لەنگە دەردەچێت

یاسین

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی بۆ زاگرۆس هۆكاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی دادگای فیدرالی ده‌خاته‌روو

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری

یاسین