zagros news agency

دەست بە ئامادەکارییەکانی پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ دەکرێت

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی \بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ١٣\١١\٢٠٢٥ دەست بە تاقیکردنەوەی مورشیدی ئایینی دەکات و تاقیکردنەوەکەش لەسەر هەردوو کتێبی (کتاب الحج ) منهاج النووی و (کتاب الحج ) فقه المنهجی دەبێت

بە فەرمانی وەزاری، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەرێز(د.پشتیوان صادق) لیژنەیەکی پسپۆر و شارەزا راسپێردراون بۆ سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی مامۆستایانی ئایینی بۆ مورشیدی حەجی ساڵی ٢٠٢٦ و تاقیکردنەوەی هەموو مامۆستایان لەیەک کاتدا ئەنجام دەدرێت و پرسیارەکانیش بۆ هەموو مامۆستایانی بەشداربوو لە هەموو هەرێمی کوردستان یەک پرسیارە و هیچ جیاوازییەک نییە لەیەک کاتیشدا تاقیکردنەوەکە دەست پێدەکات و کۆتایی پێدێت.

تاقیکردنەوەکە لە کاتژمێر (٩)ی بەیانی رۆژی پێنج شەممە لە هەرسێ شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک ئەنجام دەدرێت بەجۆرێک مامۆستایانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و لە مزگەوتی ( سەواف )،لە پارێزگای هەولێر تاقیکردنەوە دەکەن کە ژمارەیان ١٥٠ مامۆستایە و مامۆستایانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەرین لە مزگەوتی (مامۆستا عبدالکریم مودەرس ) لە شاری سلێمانی تاقیکردنەوە دەکەن و مامۆستایانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە مزگەوتی (جودی) لە شاری دهۆک تاقیکردنەوە دەکەن

ئەمساڵ بۆ یەکەم جارە بە فەرمانی رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ناوی حاجیان و مامۆستایانی ئایینی و پزیشکان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن کۆمپانیاکان بە سیستەمی کراوە و هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەبووە لە ماڵی خۆی بە بێ رووتین و بێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک بدات خۆی بۆ حەجی ٢٠٢٦ ناونووس بکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارەیش لە هەموو هەرێمی کوردستان زیاتر لە ٤٠٠ مامۆستای ئایینی بە سیستمی ئەلیکترۆنی داواکاری بوون بە مورشیدی ئایینی بۆ پرۆسەی حەجی ٢٠٢٦ پێشکەش کردووە و بڕیارە لە پرۆسەیەکی شەفاف و بە شێوەی تاقیکردنەوە مامۆستایانی سەرکەوتوو هەڵبژێردرین و هەر مامۆستایەک کۆنمرەی لە سەدا ٧٥ بهێنێت چانسی دەبێت کە وەکوو مورشیدی ئایینی حەج بکات و کەمتر لەو کۆنمرەیە بە هیچ شێوەیەک بەشدار نابێت لە کێبڕکێ مورشیدی حەجی ٢٠٢٦

پێویستە ئەوە بگووترێت تەنها لەماوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٨٠ مامۆستای ئایینی پرۆسەی حەجیان وەکوو مورشید و موفتی بە خۆرایی و بێ بەرامبەر ئەنجام دراوە و زیاتر لە ٧٠٠ مامۆستای ئایینییش سوودمەند بوون لە گەشتی عومڕە بەشێوەیەکی بێ بەرامبەر و بە خۆرایی و پرۆسەکەیش تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر

یاسین

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات بە بۆنەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

یاسین

گوته‌بێژی ئه‌نه‌كه‌سه‌ بۆ زاگرۆس: یه‌كگرتووی و یه‌ك ده‌نگی كورد له‌سوریا به‌ پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی هاته‌دی

یاسین