zagros news agency

هەولێر.. بە گوژمەی ( 1 ملیار دینار ) بەردی بناغەی پاركێك لە گەڕەكی نیشتمان داندرا

 

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.11.10، لەژێرچاودێریی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەڕێوبەرانی شارەوانی و ئەندازیاران و كەسایەتیەکانی ناوچەكە، لە ڕێوڕەسمێکدا بە گوژمەی (1 ملیار دینار ) بەردی بناغەی دروستكردنی “لالاڤ پارك” لە گەڕەكی نیشتمان دانرا.

پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ( 33135م2 ) لە ماوەی سێ مانگدا جێبەجێ دەكرێت، ئەم پاركە لە چوارچێوەی پلانی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی و بایەخدانە بە ژینگەی شاری هەولێر كە دانیشتووانی گەڕەكی نیشتمان و دەوروبەری سوود لەم پاركە وەردەگرن و سیمایەكی جوانتریش بە شوێنەكە دەبەخشێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

لەم هەفتەیەدا سوودانی سەردانی تورکیا دەکات

گوران

ئەمریکا دەیەوێت بەشێک لە ئاوارەی کەرتی غەززە بباتە ئەم وڵات

سەڵاح