zagros news agency

ئاری هەرسین: دەنگم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات

ئەمڕۆ سێشەممە، 11-11-2025، ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی دوای ئەوەی دەنگی خۆیدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: زۆر گرنگە خەڵک ڕۆشنبیری هەبێت کە بزانێت چۆن دەنگدەدات، گوتیشی: تازۆرتر خەڵکی شاری سلێمانی بچنە دەنگدان هێشتا کەمە، چونکە ئێمە پێویستمان بەوەیە خەڵک بەشداریی لە پرۆسەی سیاسیی بکات.
ئاری هەرسین گوتیشی: دەنگدان مافی خەڵکە، ئەرکێکی ئەخلاقیە، دەشڵێت: دەنگم بەو لیستە داوە کە ئەتوانێت ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و ئازادیم بۆ مسۆگەر بکات.
ڕاشیگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە، چونکە ئێمە و بەغدا کێشەی زۆرمان هەیە، ئەمەش بە چەک چارەسەر ناکرێت، ڕێگەی مەدەنیش ئەوەیە بەشداری هەڵبژاردن پەرلەمانی عێراق بیت، تاوەکوو بە بوونی خۆمان لەوێ بتوانین ئەو بۆچوونە شۆڤێنییانەی ئاراستەی کوردستانە بگۆڕین، هەروەها دەبێت بەتیمێکی بەهێز چارەسەری ئەو کێشانە بکەین کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ پارێزگار و كارگێڕيى دهۆك كۆبووه‌وه‌

یاسین

به‌سڕه… هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیكوتایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

سەڵاح