ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کۆبوونەوەى یەکلایکردنەوە و چارەسەرى گرفت و کێشەکانى زەوی و زار

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2024.4.7، به‌سه‌رپه‌رشتی ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیارى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران و بەئامادەبوونى ئه‌ندامانی لیژنه‌، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و نەهێڵانى زێدەڕۆیی و سەرپێچى لە سەر موڵکى گشتیی، کۆبوونەوەى چارەسەرى کێشەکانى زەوی و زار له‌ سنووری پارێزگای هه‌ولێر و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى میکانیزمەکانی چارەسەرکردنی گرفت و کێشەی زەویی و زاری موڵکی گشتیی کرا و هەروەها جەخت لە ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی و سەرپێچی بۆ سەر موڵکى گشتیى کرایەوە.

پاشان ڕاسپاردە و بڕیارى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ دۆزینەوەى میکانیزمى گونجاو و چارەسەرى کێشەى زەویی و زارى موڵکى گشتیى و پۆلێنکردنى زەوییەکانى شارەوانی و کشتوکاڵی و نیشانکردنى حەرەمى گوند لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دووپاتى لەسەر کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بەشداری لە پرسەی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدئەمین ئاغا دزەیی دەکات

دڵشاد

ڕِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ كوردستان سەبارەت بەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان

دڵشاد

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین