zagros news agency

شەقامێکی 20 مەتری و پردێک بۆ بەیەکبەستنەوەی گەڕەکی ژین و برایەتی لە هەولێر درووست دەکرێت

 

پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژی نزیکەی 400 مەتر لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەڕەکی ژین و برایەتی  بەیەکەوە دەبەستێتەوە دەستی پێکرد.

 

سێشەممە 16ـی تەمووزی 2024، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری ئاری نانەکەلی بەرپرسی لقی16ی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەسعوود کاڕەش جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی دارەتوو و بەڕێوەبەری ڕێگەوبانی هەولێر و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژی نزیکەی 400 مەتریان لە دارەتوو و دروستکردنی پردێکی چوارچاوە کە گەڕەکی ژین و برایەتی  بەیەکەوە دەبەستێتەوە،بەسەرکردەوە.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگا، پڕۆژەکە بە 325 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی سەرباری پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت، لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەمنزیکانە بەڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چل هەزار باڵەخانە لە تاران “مەترسیدار” پۆلێن کراون

سەڵاح

بۆ یەکەم جار لە ئەستەنبوڵ، خوێندنی کوردی لە قوتابخانەیەکی حکوومی دەستی پێ کرد

سەڵاح

بە گوژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەستکرا بە پڕۆژەی چاككردن و تەواوكاریی دووسایدی نوێی ماوەران – میراوە

یاسین