ئەمرۆ شەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2025، سەرچاوەیەك لە هەژماری من رایگەیاند؛ چیتر پێویست ناكات چاوەڕێی كارمەندی خوێندنەوەی پێوەر بكەین، بۆ خوێندنەوەی پێوەرەكەت سەردانی ماڵەكەت یا شوێنی بازرگانی یان كارگەكەت، یاخود بۆ مەبەستی پێدانی پسوولەی خوێندنەوەی كارەبا یان دانی پارەی كارەبا، یاخود سەردانی فەرمانگەی كارەبا بكەی بەمەبەستی پارەدان، چونكە كارئاسانی تر كراوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، ئەگەر ئەپلیكەیشنی FIB یان Fastpayیت هەیە، تەنیا بیكەرەوە و لەوێ Epsule دابگرە، پاشان وەزارەتی كارەبا، پاشان خوێندنەوەی ئێستا یاخود قەرزی كۆن دابگرە و دواتر ژمارەی ئەژمار (ئەوەی لەسەر پسوولەی كارەبا هەیە) بنووسە و بڕی پارەی شایستەی كارەبات بۆ پێشان دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی پارەكە بە یەك كلیك دەدەی و پسوولەكەت بۆ هەژمار دەكرێت.
روونی كردەوە، ئەوە كارئاسانییەكی زۆرباشی بۆ مووچەخۆران كە بەهۆی دەوام ناتوانن سەردانی فەرمانگەكان بكە بۆ پارەدان، یانی لە كاتی گەڕانی كارمەندی پارە كۆكردنەوە لە ماڵ نەبن، دەتوانن لە رێگەی ئەلیكترۆنی پارە بدەن.

