zagros news agency

وەزیری دارایی و ئابووری دەنگی بەهاندەرانی یانەی زاخۆ دا

 

بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە کەرتی وەرزشی کوردستان و بەدەستهێنانی نازناوێکی جیهانی لەلایەن هاندەرانی یانەی وەرزشی زاخۆ، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری وەک وەرزشکارێکی دێرین و سەرۆکی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بۆ دیاریکردنی باشترین هاندەری جیهان کرد.

ئاوات شێخ جەناب ڕۆژی دوو شەممە ( ٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ ) لە ڕێگای ئۆنلاینەوە دەنگی بەیانەی وەرزشی زاخۆدا کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی زە بێست-ی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ / فیفا بۆ باشترین هاندەری وەرزشی لەساڵی ٢٠٢٥ لەسەر ئاستی جیهاندا.

وەزیری دارایی داوای لەهەموو هاونیشتیمانیانی کوردستان کرد لەهەر شوێنێکی جیهان بن بەشداری لەم پرۆسە نیشتیمانییە بکەن و دەنگی خۆیان بدەن بە هاندەرانی یانەی زاخۆ لەسەر ماڵپەڕی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ / فیفا.

جێگای ئاماژەیە ، بۆ یەکەمجارە لە ميژووی تۆپی پێی ئاسیاو عێراقدا، یانەی وەرزشی زاخۆ وەک یەکەم یانە بەربژێر دەکرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە جیهانییە کە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ وەرزشی کوردستان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٢٤ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی کاتی سووریا داوا لە ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات ئیسرائیل ناچار بەکشانەوە بکات

یاسین

خووناڤ ئەمین: لە لە ئەمریکا پێشوازیمان لەژمارەییەک قوتابی زانکۆ دهۆک کرد

دڵشاد

بارزانی و شۆڕشی مەزنی  ئەیلوول و دەیان دەستكەوت و شانازی هەمیشەیی

سەڵاح