zagros news agency

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبا ڕایدەگەیێنێت کە لەماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی چالاکیی سازدانەوەی تۆڕی کارەبا بەشێک لەهاوڵاتیانی گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تووشی پچڕانی کارەبا بوونەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە وەزارەتی کارەبا پێشووتر هاوڵاتیانی ئاگادارکردبووە کە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی سازدانەوە بۆ گۆڕەڕەکان و تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەکات بۆ دابینکردن و کەمکردنەوەی پچڕانی کارەبا.

لە ئێستادا تیمەکانی وەزارەتی کارەبا و پڕۆژەی ڕووناکی کار لەسەر گەڕاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ هاوڵاتییانی گەڕەکی فەرمانبەران، و داواکارین هاوڵاتییان بەردەوام سەیری نامەکانی مۆبایل بکەن تاکو ئاگاداربن لەوەی کاری سازدانەوە لە ناوچەکەیان ئەنجام دەدرێت.

وەزارەتی کارەبا ستایشی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتییان دەکات و پشوو درێژییان بەرز دەنرخێنێت. بۆ هەر پرسیارێک، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 1992.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێك لەوەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

یاسین

پڕۆژەکان بەردەوامن.. دەست بە کۆتا قۆناغی، قیڕتاوکردنی ڕێگای ناحییەی دێگەڵە – گوندی عەلیاوه كرا

سەڵاح

سلێمانی… دوو تۆمەتبار دەستگیر كران

دڵشاد