بهرپرسی لقی 16ی دهوروبهری ههولێری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه بهوه دهكات ئهو پیلانگێریهی له گوندی لاجان ههبوو لهدژی ئارام و ئاسایش كۆتایی هات و جاشهكان روویان بۆ خهڵكی دهركهوت كه دهیانهویست ئارامی ناوچهكه تێك بدهن.
ئاری نانەکەلی، بۆ زاگرۆس، ڕایگەیاند: “سوپاس بۆ خوا نائارامی و پێشوییهكان له گوندی لاجان كۆتایی هاتووه و پیلانی ناحهزان و دوژمنان لهگۆڕنرا، بهتایبهت ههوڵهكانی یهكێتی بهمهبهستی دروستكردنی پشێوی و لهبهیاننامهكهی مهڵبهندی 3ی یهكێتی روون بوو كه چیان دهویست، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی ڕێگریکردن لەو هەڕەشە ئەمنییە ڕێکارە ئسووڵی و یاسایییەکانی جێبەجێ دەكات، هەر بۆیە ئەمڕۆ لەو ناوچانەی گرژی و ناڕەزایی ڕووی داوە، هێزەکانی ناوخۆ بەنەرمی و شارستانییانە مامەڵەیان لەگەڵدا خەڵكەكەدا کردووە، کە بەشێکیان بەکرێگراوی لایەنێکن و بەچەکەوە خۆیان خزاندووەتە ناو ناڕازییەكان.
راشی گهیاند: ئەو ڕووداوە نائاساییەی لە سنووری قەزای خەبات و گوندی لاجان ڕووی دا، ڕووداوێکی پیلان بۆداڕێژرابوو، دەستی گروپەکانی میلیشیاییەکانی حەشدی شەعبی و جاشەکانیان لە ناوخۆی کوردستان لەم پیلانەدا ئاشکرایە و ئامانجیان تێکدانی یەکڕیزیی نێو ماڵی کوردە له دەڤەری خەبات و لاجان و تۆبزاوا و دەیانەوێت ناکۆکی لەنێو هەرکییەکاندا دروست بکەن ئەوەی میدیای یەکێتی بە خۆپیشاندان ناوی دەبات، لە ڕاستیدا پیلانی هێرشێکی چەکداری بوو بۆ سەر پاڵاوگەیەکی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، لە کاتێکدا هۆزی هەرکی بە ڕوونی ڕایانگەیاندووە لەگەڵ ئەو بابەتەیە نین و بۆشیان ڕوون بووەتەوە کە ئەمە دەستێکی ئاژاوەگێڕییە و تێدەگەن ئامانجی ڕاستەقینەی ئەو پیلانانە دروستکردنی دووبەرەکی و پەکخستنی یەکڕیزیی نێوخۆییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی.
گوتیشی: ”هێزە ئەمنیییەکان بە ڕێکاری یاسایی و بەنەرمی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکە دەکەن، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی ئاژاوە. هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە مەرامی ناحەزان، زۆر باشیش دەزانین مەرامی میلیشیاکان و لایەنێکی ناوخۆی یەکێتی، دروستکردنی پشێوی و ناکۆکی و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی کوردستانە و هەرگیز ناهێڵین ئەو مەرامەیان بێتە دی.”

