zagros news agency

سەرۆکی یەکێتی زانایان وڵامی سەدرەدین قونانجی ئیمام جومعەی نەجەف دەداتەوە

 

دوای ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی و لە وتاری هەینی رابردوو (سەدرەدین قوبانجی) ئیمام جومعەی نەجەف چەند قسەیەک لەسەر کوردستان دەکات و زێدەرۆیی و زانیاری هەڵە بڵاو کردەوە، سەرۆکی یەکێتی زانایان لە پەرەی تایبەتی خۆی وڵامێکی قونابجی دایەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی وڵامەکەیە:

بەپێویستم زانی وەڵامی (سەدرەدین قوبانجی ) ئیمام جومعەی نەجەف بدەمەوە كە لە خوتبەیەكدا زانیاریی هەڵە و ناڕاستی لەبارەی كوردستان باسكردووە،
1. پیاوی ئاینی دەبێ ئەهلی مەسڵەحەت و چاكە بێ و حەقیقەت بۆ خەڵك باس بكات نەك ئەوەی بە قسەی ڕقاوی و ناڕاست، هزر و هۆشی گوێگران بشێوێنێت.
2. ئەوەی قوبانجی لە خوتبەكەی خۆیدا لەسەر كوردستان دەگێڕێتەوە دوورە لە ڕاستی و هیچ بنەمایەكی نیە. نازانین ئەو قسە ناڕاستانەی بە عەنقەست و لە ڕقەوە گوتوە یان بە ناڕاستی پێیان گەیاندووە؟
3. ئەگەر دەیەوەێ وێنەی ڕاستەقینەی كوردستان ببینێت ئەوا دەعوەتی دەكەین با بێت و بەخۆی سەقامگیری و بووژانەوەی كوردستان بە چاوی خۆی ببینێت و تۆزێك گوێ و چاویشی بكرێنەوە…

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆبووەوە

دڵشاد

سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەشێک لە ڕێکخستنە حزبیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە

دڵشاد