zagros news agency

لەهەولێر مەڕاسیمێکی رێزلێنان بۆ هونەرمەند ئەیام ئەکرەم ( شەمۆ) سازدەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 2025.12.8، بەشداریمان لە ڕێو رەسمی ڕێزلێنان لە هونەرمەندی بە ئەزموون و دیاری شاری هەولێر و كوردستان ( ئەیام ئەکرەم ) ناسراو بە (شەمۆ)، كە لەلایەن سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان _ لقی هەولێر بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر ڕێكخرابوو.
وێڕای پیرۆزبایی و بەرز نرخاندنی ڕۆڵ و کاریگەرى هونەرمەند لە نێوەندی هونەرى شانۆ و دراماى کوردی، ئەو خزمەتە زۆرەى كە لە ماوەى ژیانى خۆی پێشکەش بە هونەری کردووە بە شانازیی بۆ شارەكەمانی دەزانین و هیواى سەرکەوتن و لەش ساغى و تەندروستى باش و بەردەوامبى لە کارى هونەرى بۆ دەخوازین.
شاری هەولێر، خاوەن مێژوویەكی دەوڵەمەند و پڕ لە داهێنان و سەدان كەڵە هونەرمەند و ڕۆشنبیر و نووسەری بە توانایە، دڵنیایی بەسەرجەم هونەرمەندان و نووسەران و ڕۆشنبیرانی شارەكەمان دەدەین، وەك پارێزگای هەولێر، لە پێناو پەرەپێدان و بەرەوپێشبردنی هونەر و ڕۆشنبیری كوردی بە هەموو شێوەیەك پاڵپشت و هاوكاریان دەبین.

هەواڵی پەیوەندیدار

رێکخراوی فاو: هەتا نیسانی ٢٠٢٥ دانێشتوانی غەززە تووشی برسییەتی دەبن

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزیری پەروەردەوە

یاسین

بەغداد ئەلیەوم): عێراق لە لێواری مەترسیی گەورەدایە

یاسین