ڕۆژی چوارشەممە 17ی کانونی یەکەمی 2025 ، “بەڕێز فارس عیسا” سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی باڵیۆزخانەی ئەرمینیاى کرد لە بەغدا، و لەلایەن جەنابی باڵیۆز “ڕوبێن سۆگۆیان، پێشوازی لێکرا.
لە میانەی دیدارەکەدا، باسیان لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان، هەردوو گەلی ئەرمەن و کورد، و ڕێگاکانی بتەوکردنیان کرد، بە شێوەیەک کە لە خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو نەتەوەی دۆستدا بێت.
هه ڕوه ها باسیان له بارودۆخی سیاسی ئێستای هه ڕێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرد، به تایبه تی قۆناغەکانى پێکهێنانی حکومه تی نوێی فیدراڵی و حکوومه تی هه ڕێمی کوردستان.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، جەختی لەوە کردەوە،کە هەرێم کەشێکی لەبار بۆ وەبەرهێنان لەلایەن کۆمپانیا ئەرمەنییەکانەوە فەراهەم دەکات، و ئاماژەی بەوەشکرد، دەرگاکانی هەرێم بەڕووی هەموو وەبەرهێنەرانی بیانی،وبەتایبەت وەبەرهێنەرانی ئەرمەنی لە سەرجەم کەرتە جیاجیاکاندا کراوەیە.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەرمینیا، ستایشی ئەو سیاسەتە ژیرانەیەی کرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکردایەتی بەڕێز مەسرور بارزانی پەیڕەوی کردووە، و خواستی خۆی دەربڕی، بۆ سەردانی هەولێر لە سەرەتای ساڵی نوێدا، و دووپاتی کردەوە کە، بانگهێشت بە کراوەیی ماوەتەوە بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ سەردانی وڵاتەکەى.
باڵیۆز “سۆگۆیان” ئاماژەی بەوەدا، قەبارەی بازرگانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە ئاستێکی پێشکەوتوو، ئاماژەش بەوە کرد، کە لە ماوەی داهاتوودا ئەرمینیا گرنگییەکی زیاتر بە هاندانی کۆمپانیاكانى وڵاتەکەى دەدات، بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، جەنابی باڵیۆز، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕى، بۆ ڕۆڵی سەرۆک مەسعوود بارزانی، لە پێشخستنی پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان، و هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ پاراستنی مافی ئەم پێکهاتە ڕەسەنانەی گەلی کوردستان دەربڕی.

