بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە عومره‌كارێكی كورد کە خەڵکی شاری هەولێر دوای ته‌واوكردنی عومره و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دواییكرد.
کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئه‌مڕۆ عومره‌كارێكی كورد به‌ناوی سه‌باح عه‌بدوڵا ناسراو به “عه‌بدوڵای بایه‌ع” تەمەن 60 ساڵی خەڵکی شاری هەولێر دوای ته‌واوكردنی عومره و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌جه‌ڵته‌ی مێشك كۆچی دواییكرد.
هەروەها کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو، کە سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دوای ته‌واوكردنی عومره له ڕێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه له نزیك شاری سكاكا توشی جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێت و به‌وهۆیه‌وه ئه‌مڕۆ كۆچی دواییكرد.
رێباز یونس

