zagros news agency

بەپەلە.. هەڵوێستی دووپەرلەمانتاری مەسیحی لەبارەی تیرۆرکردنی عەقید زەید عادل

 

دوو پەرلەمانتاری مەسیحی لەپەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەک بلاو دەکەنەوەو هۆشداری دەدەن لەبارەی دۆخی ئەمنی و تیرۆرکردنی کەسایەتیەکی ئەمنی مەسیحی لەکەرکووک.

ئەمڕۆ هەینی، 19ـی کانوونی یەکەمی 2025، هەریەک لە پەرلەمانتاران (د. جەیمس حەدو هیدۆ) و (ڕامی نووری سیاوش)، لە ڕاگەیەندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆیان بۆ شەهیدبوونی عەقیدی پۆلیس (زەید عادل سوبەیح جەرجیس) دەربڕی، کە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن تاقمێکی چەکدارەوە تیرۆر کرا.

ئەوەش خراوەتەروو : “ئەم ڕووداوە بە تاوانێکی مەترسیدار دادەنرێت، بەتایبەت لەم کاتەی عێراق هەوڵی سەقامگیریی ئەمنی دەدات. تیرۆرکردنی عەقید زەید نەک تەنها هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی کەرکووک، بەڵکو سەرچاوەی نیگەرانییەکی گەورەیە بۆ کریستیانەکانی شارەکە کە هەست بکەن سەلامەتییان پارێزراو نییە، بەتایبەت کە ئەم دەستدرێژییە هاوکاتە لەگەڵ وەرزی جەژنەکانی سەری ساڵ و لەدایکبوون.”

ئەو دوو پەرلەمانتارە جەختیان کردەوە کە بەهۆی هەبوونی گرتە ڤیدیۆییەکانی کاتی تیرۆرکردنەکە، پێویستە دەسەڵاتە ئەمنییەکان ڕێکاری یاسایی خێرا بگرنە بەر بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران، تاوەکو ئەم تاوانە بەبێ سزا تێنەپەڕێت.

هەروەها داوایان لە دەسەڵاتە خۆجێیەکانی کەرکووک کرد کە هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی کریستیان لە شارەکەدا. لە کۆتاییدا هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید و تەواوی پێکهاتەی کریستیان کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ بنكه‌ى لالش ده‌كات

سەڵاح

وەزارەتی دارایی : ڕۆژی هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

یاسین