کریستییانەکانی دەشتی نەینەوا بەهۆی نەبوونی دڵنیاییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچە ڕەسەنەکانیان و دەڵێن “ناوچەکانمان لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان دان.” به‌رپرسی لقی 17ی شه‌نگال و زوممار پارتی دیمكوراتی كوردستانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات له سنووری نه‌ینه‌وا به‌هۆی هه‌بوونی ده‌یان گروپی چه‌كدار كریستیانه‌كان ناتوانن بگه‌رێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
تادێت مه‌سیحییه‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌جێده‌هیلن و رووده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناتوانن له عێراق بژین ئه‌وه‌ش به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌و هه‌موو گروپه چه‌كداره له سنووری ناوچه‌كانانیان، مەسیحییەکان دەڵێن، دۆخی مادی و کێشەی خزمەتگوزاری و کار، جگە لە دۆخی ئەمنی، وایکردووە ئاوارەبووەکان ڕوو لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا بکەن، نازم هه‌ركی، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “به‌شێكی زۆری نفوزی مه‌سحی له عێراق ده‌كه‌وێته سنووری قه‌زای حه‌مدانییه و ئه‌لقوش كه ئێستا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئه‌وروپا به‌شێكی زۆریشیان هاتونه‌ته هه‌ولێر و له‌دوای هاتنی داعش. ژمارەیەکی زۆر لە مەسیحییە ئاوارەکانی دەشتی نەینەوا هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان، بەهۆی هەستکردن بە نەبوونی ئارامی و بەردەوامی بوونی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچە ڕەسەنەکانیان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: بوونی گرووپە چەکدارەکان لە ناوچەکە وایکردووە خەڵک هەست بە ئارامی نەکات. هاووڵاتییان لەو ناوچانە بەهۆی بوونی چەندین هێزی جیاوازەوە ناتوانن بە دڵنیاییەوە سەردانی ماڵ و حاڵی خۆیان بکەن جیاله‌وه‌ش له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌سیحییه‌كان گروپی چه‌كداری جیاواز دروستكراوه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه بونه‌ته به‌ڵا بۆ ناوچه‌كه و ده‌یانه‌وێت ناوی كریستیانه‌كان به‌كاربهێنن.کریستیاننشینەکانی دەشتی نەینەوا لەژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان له دۆخێکی نائارام ده‌ژین.

