zagros news agency

عەنکاوه‌… بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر، بەشداریان لە مەراسیمی پیرۆز کردنی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح کرد

ئەمشەو پێنجشەممە 25.12.2025 دکتۆرر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە نوێنەرایەتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بەشداری چیا هەرکی جێگری بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی هەولێری ( پ د ك ) بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت) سەردانی ( كلێسای مار شەمۆنی ) یان له‌ عەنکاوە کردو لە لایەن پاتریارک مار ئاوا، و مەتران بەشار مەتێ وەردە، و مەتران نیقۆدیمۆس داود و مەتران نسنائیل نزار پێشوازی گەرمیان لێکرا …
شاندەکە سەری ساڵی زاینی و جەژنی کریسمسیان لە خۆشک و برا مەسیحییەکان پیرۆز کرد …

هەر بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی گەرمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی پارتیان بە برا مەسیحیەکان گەیاند و هیوایان خواست ئەم جەژنە بێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایک و سەقامگیری زیاتر لە هه‌رێمی کوردستان. هاوكات جەختیان لە گرنگی پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوە ژیانی ئاشتییانە و یەکتر قبوڵکردن و لێبودەیی و تەبایی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی هه‌رێمی کوردستان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارەی مووچە گەیشت

یاسین

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڕبەندی ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاکس لە کەنەدا کرد

دڵشاد

سەرۆکی حكومەت: بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت لە هەموو کەرتەکاندا

یاسین