zagros news agency

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: بەهۆی بەفرەوە، ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بەكار مەهێنن

 

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەكی بەپەلەی بۆ شۆفێران بڵاو كردەوە و ڕاشیگەیاند، بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بەكار مەهێنن، تا ئەو كاتەی تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر ڕێگاكان پاک دەکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 12ـی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بەپەلەی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگادار دەکەینەوە بەهۆی بارینی بەفر لە ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە و داوا لە شۆفێران دەکەین ئەم ڕێگایە بەکار مەهێنن.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، “هەرچەندە تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر بەردەوامن لە پاککردنەوەی ڕێگاکە و ڕاماڵینی بەفر، بەڵام بەهۆی بەردەوامی بارینی بەفر و نزمبوونەوەی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر لە هەندێک شوێن و ڕێگاکە بەستاویەتی ئەگەری خلیسکانی ئۆتۆمبێل هەیە، بۆیە لە ئێستادا ڕێگاکە شیاوی بەکار هێنان نییە.”

هاتوچۆی هەولێر ڕوونیشی دەكاتەوە، “ڕێگای شەقڵاوە بەرەو هیران و ڕێگای لۆفەکانی گەرۆتە. ڕێگای شەقڵاوە بەرەو زینەتیر و بالیسان بەهەمانشێوە بەهۆی بارینی بەفر شیاوی بەکار هێنان نین.”

داواش لە شۆفێران دەكات، ئەو ڕێگایانە بەكار مەهێنن تا ئەوكاتەی “تیمەكانی ڕاماڵینی بەفر بە تەواوی ڕێگاكان پاک دەکەنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

زەیدی: ڕێنماییمان داوە بە ئاشکراکردنی ڕاستییەکانی هێرشە تاوانکارییەکانی سەر سعوودیە و ئیمارات

یاسین

فەڕەنسا ئەنجومەنی بەرگری پێکدێنێت

سەڵاح

کۆمیسیۆن وادەی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارمەندی سندووقەکانی درێژکردەوه

یاسین