وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، کە بەهۆی بەفربارینەوە، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگیرا.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و سەختیی رێگەکان و نالەباری کەشوهەوا، لەلایەن دەروازەی (تەمەرچینی ئێران) ئاگادارکراینەوە کەوا بە هیچ شێوەیەک هاتووچۆی گەشتیاری لەدیوی ئێران نەماوە و تەواوی رێگەکان بەستوویانە.
هەروەها سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ئێران دەکەین، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتووچۆ سەردانی دەروازەکەمان نەکەن.
رێباز یونس

