zagros news agency

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

گۆڕانكارییە سیاسیەكانی سووریا دەرفەتێكی باش بوو بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەكی گونجاو بۆ ئەوەی ڕەچاوی مافە ڕەواكانی گەلی كورد لە سووریا بكرێت و سەرجەم كێشەكانیش چارەسەر بكرێن. لەوپێناوەشدا لەگەڵ هەموو لایەنەکان هەوڵی زۆرمان دا كە پێویستە هەرچی گرفت و ناكۆكی هەیە لەڕێگەی دیالۆگ و بە شێوازی ئاشتیانە چارەسەر بكرێن.

بەڵام ئەو بارودۆخە مەترسیدار و ئەو شەڕ و توندوتیژیەی كە ئێستا لە شاری حەلەب هەیە جێگەی نیگەرانییەكی زۆرە و مەترسی لەسەر ژیانی خەڵكی سڤیل و هاووڵاتیانی بێتاوان دروست كردووە و هەڕەشەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەو ناوچەیەدا هەیە.

داوا لە دەستەڵاتدارانی سووریا دەكەم ناكۆكیی سیاسی نەكرێتە ناكۆكیی نەتەوەیی و لەو كێشە و گرفتانەی لە ناوچەی حەلەبدا هەن ڕێگە نەدرێ هاووڵاتیانی كورد تووشی گوشار و زەبروزەنگ و دەركردنیان لە شوێنی بابوباپیران و پاكتاوی ڕەگەزی ببنەوە، هەروەها داواش لە لایەنە كوردییەكان و بە تایبەت (قسد) دەكەم ئەوەی لە توانایاندا بێت بیكەن لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و پێكدادان و ڕێگەگرتن لە خونڕێشتنی زیاتر و هەردوولا كار بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆ بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. ناكرێ بوونی ناكۆكیی سیاسی ببێتە هۆی ئەوەی ژیانی خەڵكی سڤیل بخرێتە ژێر مەترسی و پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد ڕوو بدات و ئەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتیە و دەرئەنجامی مەترسیداری لێدەكەوێتەوە.

مسعود بارزانی

۷ی کانوونی دووەمی ۲٠۲٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى به‌ريتانيا كرد

دڵشاد

د.عەلی قەرەداغی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سه‌رۆكى ڕووسيا كۆبووه‌وه‌

دڵشاد