کامێرای تایبەت بۆ تۆمارکردنی سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێریدا لە شاری هەولێر دەکەوێتە کار.
هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە میدیاکانی ڕاگەیاند؛ ئێستا لە چەند شەقامێک کامێرای تایبەت بۆ ئەو مەبەستە دانراوە و لە داهاتوودا چالاک دەکرێن، چونکە بەکارهێنانی مۆبایل هۆکاری سەرەکیی بەشێکی زۆر لە رووداوەکانە.
ههروهها دهشڵیت: ئەم بڕیارە وادەکات شوفێران ناچار بن لە کاتی لێخوڕیندا تەنیا سەرنجیان لەسەر ڕێگاکە بێت بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزای دارایی نەبنەوە.
ئێستا کامێراکانی پۆینت تو پۆینت لە کاتی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، سزای چل هەزار دینار بۆ مۆبایل و سی هەزار دینار بۆ نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی بۆ شۆفێرەکە ئەژمار دەکەن.
شایەنی باسە پێشتر تەنیا لە ڕێگەی تیمە گەڕۆکەکانەوە سزای بەکارهێنانی مۆبایل لەسەر شەقامەکانی شاری هەولێر تۆمار دەکرا.

