لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆی شێلان لە گوندی سەرنەوس سەر بە شارەدێی وەرتێ، دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لە گوندی سەرنەوس، سەر بە شارەدێی وەرتێ، ئۆتۆمبێلێک دوو منداڵی شێلا.
بەداخەوە، لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا هەردوو منداڵەکە گیانیان لەدەستدا.

