سەرلەبەیانی ئەمرۆ سێشەممە رێکەوتی 13.1.2026 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د. عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێرو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و ژمارەیەکی بەرچاو لە دادوەرو پلەدارانی سەربازی و په‌رله‌مانتارو رێکخراوە بیانی و ناوخۆییەکان، رێکخراوی دیدار بە هەماهەنگی ئۆفیسی راسپاردە نێودەوڵەتییەکان کۆنفرانسی (رۆڵی پۆلیس لە جێبەجێکردنی یاسا و مافی مرۆڤ) لە هۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجامدا….
لە وتەیەکدا پارێزگاری هەولێر، وێرای دەستخۆشیکردن لە رێکخەرانی کۆنفرانسەکە، ئاماژەی بە گرنگی ناوەرۆکی بابەتەکە کرد‌و تاکیدی کردەوە، کەوا حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆری داوە بە پرسی مافەکانی مرۆڤ و دادوەری و سەروەری یاسا، بەهێزکردنی دەزگاكانی پۆلیس لە چوارچێوەی ڕێبازی نیشتمانی بۆ پەرەپێدانی ئەم دامەزراوە مەزنە .
پارێزگاری هەولێر، ئاماژه‌ی به‌و خول و راهێنانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه بۆ داموده‌زگاكانی پۆلیس سازی ده‌دات، وه‌كو هۆشیار بوون به بابه‌ته‌كانی یاسا گشتییه‌كان و مافەکانی مرۆڤ، بە مەبەستی برەودان و پاراستنی ئه‌و مافه گشتیانه لە هەرێمی کوردستاندا. هیوای ئەوەشی خواست کە ئه‌م جۆره كۆنفرانسانه یارمەتیدەربێت بۆ بەشداربووەکان بۆ ئەوەی وەک ئامانجێک بڕواننە ئه‌ركی پیرۆزی پۆلیس و پاراستنی یاسا‌و مافەکانی مرۆڤ، هەروەها جەختی لەسەر پابەندبوونی دامودەزگاکانی حکومەت کردەوە بە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی دەزگای پۆلیس و هەموو دەزگا ئەمنییەکانی دیکە، لە پێناو باشترکردنی دۆسیەی ماف و ئازادیەکان و بەردەوام بوون لە هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری گشتی .

