zagros news agency

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانییەوە

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی یادی 27 ساڵەی دامه‌زراندنی كوردستان تی ڤی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بۆ بەڕێزان سەرپەرشتیار و سەرجەم كارمەندانی خۆشەویستی تۆڕی میدیای کوردستان

بەبۆنەی 27 ساڵەی پەخشی كوردستان تی ڤی وەك یەكەم كەناڵی ئاسمانیی لە سەرخاكی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای بەردەوامیی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لەو ئەركە پیرۆزەتان كە خزمەتکردنە بە مێژوو و فەرهەنگ و کۆمەڵگەی کوردستان.

کوردستان تی ڤی هەر لەسەرەتای كاركردنیدا بە متمانە و ڕاستگۆیی ئەو ئەركەی لەسەرشانی بووه‌ جێبەجێی كردووه‌ و پابەندی بنەما و بەها نەتەوەیی و کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلەکەمان بووە. ئەو چاوەڕوانییە لە كوردستان تی ڤی هەیە کە وەک هەمیشە بە شێوەیەکی پیشەییانە مینبەری هەموو خەباتگێڕ و هاووڵاتی و پێکهاتەکانی کوردستان بێت و بەشێوازی گونجاو گرنگی بە مێژووی خەباتی خەڵكی كوردستان و ئێستا و ئاییندەی میللەتەكەمان بدات و وەك هەمیشە جێگەی متمانەی خەلك بێت.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

‎مسعود بارزانی
17ی كانونی دووەمی 2026

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاری کرا

سەڵاح

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات

یاسین

کۆمپانیای Apple وەشانی iOS18 Beta2 بەردەست دەکات

یاسین