zagros news agency

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و UNODC کاری هاوبەش تاووتوێ دەکەن

 

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ پرلێڤیچ، پسپۆڕی هەواڵگری تاوان لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ماددە هۆشبەرەکان و تاوانەکان (UNODC) و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆوبوونەوەیەکدا، تیشک خرایە سەر هەر یەک لە پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤ، شوێنبزربووانی زۆرەملێ، تاوانە ئەلیکترۆنییەکان و چۆنیەتی گوونجاندنی سیاسەتە ناوخۆییەکان لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتیەکان.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکە، باس لە ڕۆڵی نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان کرا لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ نوێنەرانی هەموو دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی ئیتحادی، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دوایین پێشهاتەکانی تایبەت بە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ.

لەکۆتاییدا، هەردوولا جەختیان کردە سەر گرنگی ڕەخساندنی بەرنامەی تایبەت بە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و پێشخستنی بنیادنان و پەرەپێدانی کاری دامەزراوەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید بە 10 یاریزان سۆسیدادی تێپەڕاند

یاسین

پێشمەرگایەتی گەورەترین شانازی سەرۆک مسعود بارزانی

دڵشاد

کەشناسی:کاریگەری ئەو شەپۆڵە باران بارینەی رووی لە ناوچەکەمان کردووە بەردەوامی دەبێت

سەڵاح